شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، هیچ پلانێکیان نییە بۆ ئەنجامدانی
هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران، دەشڵێت،" چەکی ئەتۆمیش لەدژی ئێران بەکارناهێنین
و بەشی پێویست توانامان هەیە بەشێوازی دیکە مامەڵە لەگەڵ هەڕەشەکان بکەین ".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "نیوز ماکس" ئاماژەی بەوەکرد،" ئێران داوای
لەئەمریکا کردوە هێرشەکانی رابگرێت، ئێمەش لەچوارچێوەی دانوستانەکانی نێوانمان بەو
داواکارییەی ئێران رازی بوین ".
ترەمپ وتیشی،" پێموانییە پێویست بکات چەکی
ئەتۆمی لەدژی ئێران بەکاربهێنین، چونکە ئەمریکا توانای سەربازی دیکەی هەیە بۆ
ئەوەیە دەست بۆ بژاردەی چەکی ئەتۆمی نەبات ".