فەڕەنسا بۆ پاراستنی دامەزراوە نەوتییەكان ڕێككەوتنێك لەگەڵ سعودییە دەكات

جیهان

55 خولەک پێش ئێستا‌ 94 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

  پاسكال كۆنفاڤرۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پاریس دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنێك بۆ یارمەتیدانی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەكانی سعودییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئامادە نەبوو وردەكاری زیاتر لەبارەی ئەو هەنگاوەو ناردنی ئامێر و كەرەستەی پێویست بۆ سعودییە بخاتەڕوو.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا ڕایگەیاندووە، فەرەنسا هێز و سیستەمی بەرگری ڕەوانەی سعودییە دەكات بۆ یارمەتیدانی پاراستنی بەندەری یەنبع لەكەناراوەكانی دەریای سور، كە ناوەندێكی سەرەكی ترانزێتی وزەیە.