شارپرێس:
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە ڕیاز لەگەڵ محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز شازادەی جێنشینی سعودییە كۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆك وەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا تاوتوێی پێشهاتەكانی ناوچەكەیان كردووە و هەوڵەكانی هەماهەنگی بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە باسكراوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق وێڕای ئیدانەكردنی هێرشی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مەلیك خالید لە ڕیازو هێرشەكانی سەر خەڵكی سڤیل و ژێرخانی مەدەنی، ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دروست دەكەن.