چوار کەس بە ئاڕپیچی تەقە لەماڵێک دەکەن

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1590 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی چوار کەسی راگەیاند، کە تۆمەتبارن بە هێرشکردنەسەر ماڵێکی ناحیەی قەرەنجیری سەر بە پارێزگای کەرکوک.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەچوارچێوەی رێکارە توندەکانی سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و رێگریکردن لە بەکارهێنانی چەک بۆ ترساندنی هاوڵاتییان، هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک توانییان کۆمەڵێک چەکدار دەستگیر بکەن، کە لە گوندێکی ناحیەی قەرەهەنجیر چەکی قورسیان لە کێشەکی کەسی و دوژمنداری بەکارهێناوە، کە دەکەوێتە سنوری ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگە ".

ئەوەشیخستەڕوو، دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسە بەهەماهەنگی لەنێوان بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بوە،