سعودییە دامەزراوەیەكی گەورەی سوتەمەنی لە سەنعا كردە ئامانج

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 177 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 سعودییە ڕۆژی سێشەممە هێرشێكی فراوانی كردەسەر دامەزراوەیەكی وزەی یەمەن لە سەنعای پایتەخت كە بە وتەی خۆی میلیشیای حوسییەكان بۆ دابینكردنی سوتەمەنی بۆ  جەنگ و هەڕەشەكردن لە سعودییە و ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی بەكاریدەهێنن.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودییە، ڕایگەیاند، حوسییەكان ژێرخانی مەدەنی و سەرچاوەی گرنگ بۆ پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیان بەكاردەهێنن، لەوانە وێستگەی كارەبای ناوەندی سەباحە لە سەنعا، دامەزراوەكانی هەڵگرتنی سووتەمەنی لەژێر زەوی، هەروەها تانكی سوتەمەنی و بەندەرەكان.

  وتيشی: كەڵك وەرگرتن لەم سەرچاوانە بۆ پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی حوسییەكان، خەڵكی یەمەن لە دەستڕاگەیشتنیان بۆ دابین كردنی پێداویستییەكانیان بێبەش دەكات.

  ڕونیشیكردەوە، ئەو شوێنانە  بەكاردەهێنرێن بۆ هەڕەشە لە سعودییە و فڕۆكەخانە و بەندەرەكان و كەشتییە بازرگانییەكان لە دەریای سور.