دادگای بالای فیدرالی یاسای ژمارە ۲۱ ی ساڵی ۲٠٠۳ ی پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە
بە گوێرەی یاسای ناوبراو واتە یاسای ژمارە ۲۱ ی ساڵی ۲٠٠۳ ی پەرلەمانی کوردستان ، مادەی ۱٥٦ لە یاسای سزادان کە سزاکەی لە سێدارەدانە هەڵوەشابۆوەو مادەی یەکەم لە یاساکە جێگای گرتۆبۆە کە سزای تاوانەکەی دابەزاندبوو بۆ زیندانی هەتاهەتایی کە دەکاتە (۲٠) ساڵ.
مادەکانی تری یاسای ژمارە ۲۱ی سالی ۲٠٠۳ کۆمەڵیک مادەی خراپ کە زۆریکیان لەسەرەمی بەعس خرابونە ناو یاساکەو سزای زۆربەشیان لە سیدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی بوو یان سزای تری قورس بون هەموویانی هەڵوەشاندبۆوە ، بەلام بەگوێرەی ئەم بریارەی ئەمڕۆی دادگا دوبارە کاریان پیدەکرێتەوە. کە ئەوە گەرانەوەیە بۆ دواوە.
ئەو یاسایەی پەرلەمانی کوردستان لە چاو مادەکانی یاسای سزادان کە دادگا دەڵی دەبێ بخرێنەوە کار زۆر زیاتر لە قازانجی ئازادیەکان و لە قازانجی سیاسەتی سزادان بوو بەوەی کە کۆمەلیک تاوان کە بەرگری لە دیکتاتۆریەتی رژیم دەکرد هەلوەشاندبۆوە
بەداخەوە دادگای فیدرالی بە بریارەکەی ئەمڕۆی زەربەیەکی گەورەی لە ئازادی و لەو پیشکەوتنە یاساییە دا کە لەو یاسایەدا بەدی هاتوە
دادگا بە بیانوی ئەوەی کە یاسای ژمارە ۲۱ پێچەوانەی مادەکانی ۱۱٠ و ۱۲۱ ی دەستوری عیراقن هەڵیوەشاندونەوە
کە بەرای ئیمە هیچ پێچەوانە یان دژ بەیەکیەکی تیدا نیە.لە زۆریک لە دەولەتی فیدرالی هەرێمەکان دەشیت سیاسەتی تاوان و سزادانی خۆیان هەبیت کە جیاواز بیت لە دەوڵەتی فیدرال یان لە هەریمیکەوە بۆ هەریمیکی تر باشترین نمونەش لەم بوارەدا ئەمەریکایە
دەبوایە دادگای فیدرالی پاریزەرو فراوانکەری ئازادیەکان بیت وەک لە دادگای دەستوری زۆریک لە دەوڵەتاندا وایە نەک پێچەوانەکەی.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی