خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ سەربەخۆیی باشوری یەمەن دەستپێدەكات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاگوزەری باشوری یەمەن بانگەوازی خۆپیشاندانی ملیۆنی كرد لە ڕۆژی چوارشەممە بۆ بەرگرین لە پرۆژەی ڕزگاری نیشتمانی.

عەیدڕوس زوبەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاگوزەری باشوری یەمەن لە ئیماراتەوە تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و تێیدا "شەڕی بەرگری نیشتمانی لە دژی میلیشیا حوسییەكان و پڕۆژەی فراوانخوازی ئێرانی" دووپاتكردەوە.

هەروەها داوای بەشداریكردنی خەڵكی لە بەرزترین ئاستداكرد و داواشی لە هۆزەكانی باشور كرد كە دۆخی ئامادەباشی ڕابگەیەنن و خۆیان ئامادە بكەن بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی بەرگریكردن لە باشور.

ناوبراو ڕایگەیاند كە ئەنجومەنەكە بە پێی بڕگەكانی جاڕنامەی دەستوری و بەیاننامەی سیاسی بەرەوپێش دەڕوات و جەختی لە هەوڵە بەردەوامەكانی لە هەموو بەرەكاندا بۆ دەستەبەركردنی مافی چارەی خۆنووسینی خەڵكی باشور كردەوە.

زوبەیدی داوای لە سعودییە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد دان بە جاڕنامەی دەستوریدا بنێن.