شارپرێس:
میدیاكانی ئیسرائیل ئێوارەی سێشەممە ڕایانگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پێشنیاری ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی دژ بە ئێرانی پێش هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل كە بڕیارە لە ٢٧ی ئۆكتۆبەر بەڕێوەبچێت، بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كردووە .
بەگوێرەی كەناڵی ١٢، بەرپرسێكی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە كە "ناتانیاهۆ هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ترەمپ قسەی كردووە و پێشنیاری ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی دژ بە ئێرانی كردووە پێش هەڵبژاردنەكان، ئەمەش دوای دۆزینەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران".
لەلایەكی دیكەوە، یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، "چاودێری هەوڵەكانی دوژمنەكانمان دەكەین، بە پلەی یەكەم ئێران و بریكارەكانی، بۆ ئەوەی كاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان نەبێت".