ئێران هاوڵاتییەكی عێراقی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ عەرەبستانی سعودییە لەسێدارە دا

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 220 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سزای لەسێدارەدانی ئەیوب محەممەد نەبیل خەڵكی عێراق، بە شێوەیەكی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت جێبەجێ كرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو سزای لەسێدارەدانی ئەیوب محەمەد نەبیل، بەندكراوی سیاسیی تەمەن ٢٨ ساڵ و هاوڵاتیی عەرەبی خەڵكی شاری حەدیسەی عێراق، بەنهێنی لە بەندیخانەی ڕەشت جێبەجێ كراوە.

  سەرچاوەكان دەڵێن، ئەم بەندكراوە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە دوای پەرەسەندنی تێكهەڵچوونەكانی نێوان هێزە سەربازییەكانی عەرەبستانی سعودییە و حوسییەكانی لایەنگری ئێران لە یەمەن، بەمەبەستی جێبەجێكردنی سزای سێدارە بۆ ژوری تاكەكەسی گواسترابووەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكە، ئەم بەندكراوە عەرەبە و خەڵكی عێراق پێشتر لەلایەن لقی یەكەمی دادگای شۆڕشی ڕەشتەوە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ گروپە نزیكەكانی عەرەبستانی سعودییە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.