سەرۆکایەتی هەرێم هێرشی توند دەکاتەسەر هێزەکانی رۆژهەڵات: لەکاتی شەڕدا خەریکی نمایشی سەربازی بون

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەندێك لە هێزەكانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەكاتی شەڕی ئەمریکا و ئێراندا خەریكی نمایشی سەربازی بون، دەشڵێت، نمایشی ئەو هێزانە لەزیانی رۆژهەڵاتی كوردستان و هەرێمی كوردستان بوو.


دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە کەناڵی "روداو"ی راگەیاند،" لەئێستادا بارودۆخ لەبارنییە بۆ دانوستانی نێوان هێزەكانی رۆژهەڵات و حکومەتی ئێران ".

سەرباری رەخنەکانی لەشێوازی رەفتاری بەشێک لەهێزەکانی رۆژهەڵات لەکاتی شەڕدا، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم دەڵێت،" مافی برایانمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان نادیدە ناگرین ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەگەر برایانی رۆژهەڵات هاوكار نەبونایە رێككەوتنی ئەمنی جێبەجێنەدەكرا ".