شارپرێس:
بنیامین
ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئاشکرای کرد کە زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیی "کورت و توند" ی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، ئەنجام
داوە.
بەگوێرەی
لێدوانی ناتانیاهۆ، پەیوەندییەکە لە دوای بۆردومانی وەزارەتی بەرگریی سووریا و هێرشەکانی
ئیسرائیل لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتیی لە دیمەشق، لە تەممووزی 2025، ئەنجام دراوە.
ئەمە
یەکەم زانیارییە لەبارەی پەیوەندیی تەلەفۆنی ناتانیاهۆ و شەرع، کە لە کۆتایی 2024،
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، دەسەڵاتی گرتە دەست. هەروەک یەکەم جارە سەرۆکانی
ئیسرائیل و سووریا، دوو وڵاتی دژبەری یەکتر کە چەندین جار شەڕیان کردووە، قسە لەگەڵ
یەکتر بکەن.
ناتانیاهۆ
لە کۆنفرانسێکی حیزبی لیکۆد بۆ کۆمەڵگەی دۆرزییەکاندا وتی: "پەیوەندیم بە شەرعەوە
کرد، گفتوگۆکە زۆر کورت و زۆر توند بوو و بەدوایدا، پڕۆسەکانی کوشتاری دۆرزییەکان
لە سووریا وەستاند".
ئیسرائیل
لەو کاتەدا ڕایگەیاندبوو بۆردومانەکانی بۆ پاراستنی دۆرزییەکانی باشووری سووریا
بوون، لە کاتێکدا پارێزگای سوەیدا، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی دۆرزیین، تووشی
توندوتیژیی ئایینی بووبوو.
لە
ئێستادا، ئیسرائیل و حکومەتی شەرع گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی ئەمنی دەکەن، بەڵام
سووریا داوای کشانەوەی هێزە ئیسرائیلییەکان لە ناوچەی دابڕاو دەکات، کە ئیسرائیل
دوای ڕووخانی ئەسەد کۆنترۆڵی کردووە؛ داواکارییەکەش لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕەت دەکرێتەوە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی