شارپرێس:
وەزیری
دەرەوەی عێراق لەکۆبونەوەیدا لەگەڵ هاوتا ئیتاڵییەکەی لە رۆما رایگەیاندوە، بەهۆی
جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران، تاکو ئێستا عێراق زیاتر لە 60 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتوە.
وەزارەتی
دەرەوەی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوێنێ پێنجشەممە، فوئاد
حسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوەوەو پەیوەندییە
هاوبەشییەکانی نێوان عێراق و ئیتاڵیایان تاوتوێکرد، هەروەها باسیان لە پێشهاتەکانی
ناوچەکە کرد ".
بەپێی
راگەیەنراوەکە، هەردولا پرسی زیادکردنی هەماهەنگییە ئەمنی و سەربازییەکانیان لەقۆناغەکانی
داهاتوو تاوتوێکرد، بەتایبەت دوای ئەو گۆڕانکارییانەی پەیوەست بە کشانەوەی
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق هاتنەئاراوە.
سەبارەت
بە جەنگی ئەمریکا و ئێران، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت،" بەردەوامی ئەو شەڕە
زیانێکی ئابوری گەورەی هەبوە، بەجۆرێک کە تاکو ئێستا عێراق زیاتر لە 60 ملیار دۆلاری لەدەستداوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،
بەردەوامبونی ئەو شەڕە بوەتە هۆی دروستبونی قەیرانێکی نێودەوڵەتی وزە، ئەوەش کاریگەری
نەرێنی لەسەر ئابوری زۆربەی ولاتانی جیهان و تەنانەت وڵاتانی ئەوروپاش دەبێت.
