لەئەمریكاوە ناڕەزایی لەسەر دانانی لەیس خەزعەلی بەجێگری سەرۆك وەزیران سەریهەڵدا

عیراق

58 خولەک پێش ئێستا‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

جۆ ویلسن، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا ڕۆژی پێنجشەممە ڕەخنەی لە دانانی لەیس خەزعەلی وەك جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق گرت.

كەمێك لەمەوبەر پەرلەمانی عێراق سێ جێگری سەرۆك وەزیران و 11 وەزیری نوێی بۆ كابینەكەی عەلی زەیدی پەسەند كرد.

لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس، ویڵسن ئاماژەی بەوە كردووە كە لەیس خەزعەلی "لە لیستەكانی تیرۆردایە، هەروەها عەسائیب ئەهلی حەق بە سەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی برای لەیس خەزعەلی ئەمریكی و عێراقییەكانی كوشتووە و لە داعش خراپترە".

ویڵسن دامەزراندنی خەزعەلی بەجێگری سەرۆك وەزیران بە جێگای توڕەبوون زانی، دەشڵێت، بەڵام جێگەی سەرسوڕمان نییە" ئاماژەی بەوەشكرد، گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانییەوە شایەنی باشترە.

ئەو كۆنگرێسمانە جارێكی دیكە داوای "رزگاركردنی عێراق لە دەستی ئێران"ی كرد.