شارپرێس:
دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵیی "نیوزماکس"،
لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل، وتی: "بەڕاستی، متمانەم بە هیچ کەسێک نییە، لە جیهانی سیاسەتدا
متمانەم بە هیچ کەسێک نییە".
بەڵام
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتانیاهۆ "زۆر باشن" و
ستایشی "هاوبەشیی سەربازیی زۆر سەرکەوتووی" هەردوو لایەنی دژ بە ئێرانی
کرد.
لە
ماوەی ڕابردووشدا، چەندین پرسیار لە ترەمپ کراوە دەربارەی ئەوەی ئایا پێش هەڵبژاردنەکانی
ئیسرائیل، کە بڕیارە لە 27ی ئۆکتۆبەر بکرێن، پشتیوانیی خۆی لە هیچ لایەنێک ڕادەگەیەنێت
یان نا؛ بەڵام ئەو ڕوونی نەکردۆتەوە کە ئایا ئەم کارە دەکات یان نا.
ناتانیاهۆش
لە بانگەشە هەڵبژاردنییەکانیدا زۆرجار جەختی لە پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ ترەمپ
کردۆتەوە.
ترەمپ
هەروەک وتی، بەرپرسانی ئیسرائیلی حەز دەکەن بەشداریی ڕاستەوخۆ لە بانگەشەی هەڵبژاردنیی
ناتانیاهۆدا بکات، بەڵام لە وەڵامی ئەوەی ئایا پلانی ئەوەی هەیە یان نا، تەنیا گوتی:
"بەڵێ، ئەوان حەز دەکەن بەشداری بکەم"، بێ ئەوەی بڕیاری کۆتایی خۆی ڕابگەیەنێت.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی