شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پێشبینییەکانی
خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوەو دەڵێت، لەزۆربەی ناوچەکان نمەباران و
بارانی مامناوەند دەبارێت، سبەینیش لەکاتەکانی ئێوارەدا کەش ئاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و
بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو
دەبێت، بارانبارین لەزۆربەی ناوچەکان بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت، هەندێک کات
بارانبارین بەشێوەی تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت، پێشبینی دەکرێت زۆرترین ڕێژەی
دابارین لەناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بێت
".
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی
شەممە، کەشناسی دەڵێت،" ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، نمەباران
و بارانی مامناوەند لە کات و شوێنی جیاواز بەپچڕپچڕی دەبارێت، بەتایبەت لە ناوچە
شاخاوییەکان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کەش سەقامگیر
دەبێتەوە ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:33 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان:35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:21 پلەی سیلیزی
