كەشناسی هەرێم پێشبینی بارینی باران‌و دروستبوونی لافاو دەكات

کوردستان

17/09/2018‌ 2651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی‌و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كە سیستەمی كەش و هەوای دەریای ناوەراست كاریگەری راستەوخۆی لەسەر كەشی هەرێم‌و ناوچەكە هەیە.

بەرێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ 2 شەممە بڵاویشیكردەوە، لەگەڵ زیادبوونی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست باران بارینیش بۆ سەر ئەو ناوچانەی دەكەونە ژێر كاریگەری درێژبوونەوەی ڕێڕەوی زیاتر دەبێت .

بەرێوەبەرایەتییەكە پێشبینی كردووە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای رووی دەریای ناوەراست بە 2 تا 3 پلە لە كاتی ئێستادا لەماوەی ساڵانی (1982 تا 2012) ئەم بەرزبوونەوەیەی لەپلەكانی گەرمای تۆمار نەكردووە .

هەروەها پێشبینی كردووە، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای دەریای ناوەڕاست دەبێتە هۆی ناجێگیری لە كەش و هەوای دەریای ناوەڕاست و پاشان درێژبوونەوەی بۆ سەر ناوچەكانی تر. 

بەشی پێشبینی ئەوەشی بڵاویكردووەتەوە، كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای بەهەڵم بوون زیاد دەبێت و دروستبوونی تۆپەڵە هەواو زیاد بوونی باران بارین و دروست بوونی لافاو و هەورە تریشقەی زۆر .

هەروەها رایگەیاندووە، بۆیە پێشبینی زیاد بوونی باران بارین و لافاو ئەگەرێكی بەهێزترە بە تایبەتی لەگەڵ دروست بوونی دیاردەی (نینۆ)، كە لە ئێستادا لە ساتی سەرەتاكانی دروست بوونیەتی.

هـ ـ ح