ڤیدیۆ.. كۆمەڵێك كچ لەسەر تەرمی دوو هاوڕێیان سەما دەكەن

هەمەڕەنگ

13/10/2018‌ 2408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤیدیۆیەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، كە تێدا سەماركردنی چەند كچێك دەبینرێت، ئەوەش بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو هاوڕیان.

ئەو دوو كچە لەرووداوێكی یانەیەكی شەوانە لەتایلەند گیانیان لەدەستداوە هاوڕێ‌ كچەكانیشیان وەك وەفایەك بۆیان هەستاون بەسەماكردن لەسەر تەرمەكانیان.

ئەو كچانە دوای ئەوەی تەرمی هاوڕێكانیان رەوانەی لیژنەی دادوەری كراون، لەبەردەم لیژنەكە سەمایان كردووەو ڤیدیۆكەشیان بەشێوەیەكی بەربڵاو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە.

ژمارەی ئەو كچانەی سەما دەكەن چوار كچەو یەكێكیش لەكچەكان لەپشتی ئەوانەوە زۆر نیگەرانەو بە بەردەوامی دەگری.

هـ ـ ح