ئاشتەوایی لە سوریا دەسەڵاتەكەی ئەردۆغان دەروخێنێت

کوردستان

19/10/2019‌ 3590 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"كانی ئاشتی و ئەردۆغان"، ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (كۆرییر)ی سەربازی بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی بەرژەوەندی ئەردۆغان لە درێژبونەوەی پرۆسە سەربازییەكان لە سوریا.

بەپێی راپۆرتەكە، سەرۆك رەجەب تەیب ئەردۆغان پێویستی بە جەنگ هەیە، گرنگی ئەم شەڕەش بە نمرە یەك دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سیاسی ناوخۆی ئەو وڵاتە، دوای پرۆسەی پاككردنەوەی سوپای توركیا و دوورخستنەوەی سەرجەم ئیسلامییەكان، هاوسەنگی هێز لە سوپادا لاسەنگ بوو، چونكە زۆربەی ئەو ئەفسەرانەی ماونەتەوە بروایان بە ئایدۆلۆجیای ئەتاتوركی هەیە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەوانە ركابەری ئایدۆلۆجی ئەردۆغانن، كەواتە پێویستی بەوە هەیە سەرقاڵیان بكات، لەبەر ئەوە، كۆتا شت كە پێویستی پێی هەیە بریتییە لە سەركەوتنێكی خێرا.

بەم شێوەیە، پێویستە بە ئاسانی پێشبینی دەست پێكردنی پرۆسەی ئەردۆغان بكرێت لە ئێستادا، هەموو شتەكان زۆر سادەن، لە یەكی ئۆكتۆبەردا ساڵی دارایی نوێ لە ئەمریكا دەست پێدەكات، لە 5ی سیپتەمبەردا ئەو ئەمریكییانەی پارە دەبەخشن رایانگەیاند، ئالۆزی و قورسی لە بودجەدا هەیە و پارەكە بەشی هەمووان ناكات. 

هەروەها سندوقەكانی سەرۆكایەتی بوونی هەیە و سەرچاوەكانی پارەداركردن لە دەرەوەی بودجەدایە، لە ئەمریكا هێڵی هاوبەش دەكێشرێت، بە گوێرەی ئەوە ئەمریكا رۆژهەلاتی نزیك و ناوەڕاست بەجێدەهێڵێ و هەموو فۆكەسی دەخاتە سەر رۆژهەلاتی دوور دژی ولاتی چین.

لە هەمان كاتدا، پرسیاری جەنگی ناچاری ئەردۆغان تا رادەیەكی دوور دەربارەی ئایندەی سیاسی دەخرێتە روو، كورسییەكی ژێری دەلەرزێت.. سەرۆكی گەورەترین شارەوانی لە دەست دەدات، كەمینەكان زۆر توڕەن لە داخستنی دەرگای ئەوروپا لەبەرانبەریاندا و رێگایان پێنادەن ببینە شێری بازرگانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

شتەكان تا ڕادەیەكی زۆر لە دۆخی ئۆكرانیای ساڵی 2013 دەچێت، بە شێوەیەك ئێستا چالاكوانی زۆری ئەوروپی دەنێردرێن بۆ ئەنقەرە تا جوڵە لە پێناوی دیموكراتیدا چالاك بكەن، توڕەیەكان لەسوپاش بوونی هەیە، بەڵام سەرۆكی توركیا كەسێكی تەكتیكی بەهێز و زیرەكە، ئیدارەی پتەوی هەیەو تا ئێستاش بەسەر ئەوانی تردا سەردەكەوێت، رەنگە كارەكەی لە خولی هەڵبژاردنی داهاتوو زیاتر هیچی تر نەبێت.

ئەگەر بدۆڕێت و وڵاتەكەی چارەنووسی ئۆكرانیای هەبێت بەهۆی یاریچییە دەرەكییەكانەوە، ئەوا بۆ توركەكان زۆر خراپ دەكەوێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پرۆسە سەربازییەكان بەردەوامی هەیە، كەس ناتوانێت هەڵوێستی هەبێت، بەڵام تەنیا ئەگەر ئاگربەستیش بێتە كایەوە، ئەوا بە سەرۆكی توركیاوە سەرقاڵ دەبن و دەست دەكەن بە شكستپێهێنانی.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە