میسی داوای درێسەكەی زەیدانی كردووە

وەرزش

15/11/2019‌ 289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئاشكرایكرد، لەكاتی یاریكردن داوای درێسی لەزەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری ئێستای ریاڵ مەدریدی كردووە.

لیۆنێل میسی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی وتی: لەژیانی وەرزی لەو كاتەی یارییان لەگەڵ ریاڵ مەدرید كردووە، داوای درێسەكەی لەزەیدان كردووە.

میسی باسی لەوەش كردووە، لەدوای ئەو یاریزانە داوای درێسی لەكەس نەكردووە، بەڵام یاریزانەكانی تر زۆر داوای درێسی لێدەكەن‌و ئەویش بەپێی توانای داواكانیان جێبەجێدەكات.

میسی تەمەنی 32 ساڵەو باسی لەوەش كردووە، كە زەیدان یاریزانێكی گەورە بووە بۆیە داوای درێسەكەی كردووە.

هـ ـ ح