هۆڵەندا مەشق و راهێنانی به‌ هێزه‌كانی پێشمەرگە ده‌ستپێدەکاتەوە

کوردستان

18/01/2020‌ 275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان بۆ مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە دەست پێدەکاته‌وه‌.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ نوسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی بڵاویكرده‌وه‌، "له‌ سەردانی هەفتەی ڕابردوومان بۆ پەرلەمانی هۆڵەندا بەفەرمی داوای پشتگیریی پەرلەمانی ئەو وڵاتەمان کرد بۆ بەردەوامیی هۆڵەندا لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان".

باسی له‌وه‌شكردوه‌وه‌، وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا بڕیاریداوه‌ چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان بۆ مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە دەست پێدەکاته‌وه‌.