شارپرێس:
سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و بابه‌تی نه‌رێنی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێی ئاڕاسته‌ی ده‌رمانخانه‌كان ده‌كات.
سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان له نوسراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و بابه‌تی نه‌رێنی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و درووستبوونی دڵه‌ڕاوكێ له ناو هاووڵاتیان، ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ ده‌رمانخانه‌كان ده‌ركرد.
یه‌كه‌م: هیچ ده‌رمانساز و ده‌رمانخانه‌یه‌ك بۆی نییه لێدوان سه‌باره‌ت به‌م ڤایرۆسه بدات.
دووه‌م: ده‌رمانسازان له ده‌رمانخانه‌كانیاندا زانیاری و هۆشیاری ته‌ندرووستی تایبه‌ت به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بده‌نه هاووڵاتیان.
سێیه‌م: پێویسته هه‌موو ده‌رمانخانه‌كان رێنماییه‌كانی ته‌ندرووستی تایبه‌ت به‌م ڤایرۆسه له ده‌رمانخانه‌كانیاندا هه‌ڵبواسن.
چواره‌م: داوا له گشت كۆمپانیاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ده‌كه‌ین پابه‌ند بن به ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان و دوور بن له قۆرغكاری نرخی پێداویستییه خۆپارێزییه‌كان له‌و ڤایرۆسه.
پێنجه‌م: نابێت ده‌رمانخانه‌كان بڕی زیاد له پێویست ماسك، ده‌ستكێش، خاوێنكه‌ره‌وه‌كان بده‌ن به هاووڵاتی تاكوو نه‌بێته هۆی قۆرغكاری و فرۆشتنه‌وه‌ی به خه‌ڵكی تر و درووستبوونی قه‌یران و نه‌مانی له بازار.