شارپرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجار ئامێری تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به "كیت" ناسراوه هێنرایه هه‌رێمی كوردستان.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، توانیویانه ئامێری "كیت" بۆ ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی نەجەف ئاشكرایكرد، یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆماركرا.
ڕ . ج