شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه هه‌ڵده‌بژێرێت.
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هه‌ر له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێنج كەس بۆ ئه‌ندامێتی له دەستەی كارگێڕی هەڵده‌بژێرن.
هاوكات كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ دیاریكردنی ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی به‌رده‌وامیده‌بێت.
ڕۆژی شه‌ممه ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی، فەرید ئەسەسەردی بە سكرتێری ئەنجوومەنەكە و مستەفا چاڵاویی بە جێگری سكرتێر و تابان عەبدوڵڵایشی بە بڕیاردەری ئەنجوومەنەكە هەڵبژارد.
ڕ . ج