شارپرێس:
ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ماوه‌ی 24 كاتژمێر مۆڵه‌ت ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه پارێزگاكه، بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی تیمه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، تا رۆژی پێنج شه‌ممه مۆڵه‌ت ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێرانه‌وه گه‌راونه‌ته‌وه پارێزگاكه، سه‌ردانی تیمه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له‌باری ته‌ندروستییان.
ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێت، له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌وه ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامده‌ده‌ن، كه سه‌ردانی تیمه ته‌ندروستییه‌كانیان نه‌كردووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه واده‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكردووه، كه له‌ئێرانن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ڕ . ج