نێچیرڤان بارزانى ملیارێک دینار بۆ زیانلێکەوتوانی دهۆک تەرخان کرد

کوردستان

19/03/2020‌ 351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆکەوە دەکات بۆ پرسینی بارودۆخی زیانلێکەوتووانی لافاوی پارێزگای دهۆک و یەک ملیار دینار بۆ پارێزگاکە تەرخاندەکات.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندى بە پارێزگارى دهۆکەوە کردوەو بەدواداچوونى بۆ زیانى لافاوەکەى شارى دهۆک کرد کە زیانى زۆر بە هاوڵاتیان گەیشتبوو.

نیچیرڤان بارزانى لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا پشتگيرى بۆ كارى داموده‌زگا په‌يوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان دووپاتكرده‌وه‌ و بڕيارى دا وه‌ك هاوكارييه‌كى به‌په‌له‌ى به‌هاناوه‌چوون، بڕى (يه‌ك مليار دينار) له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، پێشكه‌ش به‌ ئيداره‌ى پارێزگاى دهۆك بكرێت.

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 400 ماڵ و 61 ئۆتۆمبێل و سەتان دووکان زیانیان بەرکەوت و هاونیشتمانییەک لە زاخۆ گیانی لەدەستدا.

س.هـ