شارپرێس:
پارێزگاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، رێکارەکان جێبەجێبکرێن، ئەوا زۆری نەماوە ئاڵای سەرکەوتن هەڵبکەین.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، دوو هەفتەی داهاتوو هەستیار و یەکلاکەرەوەن و ئەگەر بە هۆشیارییەوە رێکارەکان جێبەجێبکرێن، ئەوا زۆری نەماوە ئاڵای سەرکەوتن هەڵبکەن.
ده‌شڵێت "لەوانەیە دۆخی ناو شاری سلێمانی وابخوازێت ببێتە یەکەم شار کە قەدەغەی هاتووچۆی لەسەر هەڵبگیرێت، بۆ قۆناغی دوای 4/1 دیراسه‌مان كردووه پێمانوایه به قۆناغ به‌ندیی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌ڵبگیرێت، پێشنیازه‌كانیشمان پێشكه‌شكردووه كه به‌گوێره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی دێته پێشه‌وه بڕیاری پێویست بدرێت".
پارێزگاری سلێمانی ده‌شڵێت، پێشنیازیان بۆ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بەپێی ناوچەکان کەمتربکرێتەوە.
ڕ . ج