شارپرێس:
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ڵمانیا له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد بوو به دوو ئیداره و هه‌ر ئیداره‌یه‌ک پایته‌ختی خۆی هه‌بوو، بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە دەبێت هەرێم پەند لەو ئەزموونە وەرگرێت.
ڕاھی رەھبەر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له وتارێكدا رایگه‌یاندووه، "ئه‌ڵمانیا له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد بوو به دوو ئیداره و هه‌ر ئیداره‌یه‌ک پایته‌ختی خۆی هه‌بوو، دوای زیاتر لە (٤٥) ساڵ هه‌ردوو ئیداره‌که یه‌کیان گرته‌وە، بەڵام بۆ ئەوەی هیچ لایەک دوا نەکەوێت و پشتگوێ نەخرێت، یاسایەک دەرکرا لە ساڵی (۱۹۹٤)دا کە لە هەردوو پایتەختەکە قورسایی ئیداری بمێنێت".
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی، "ئێستا، (٦) وەزارەت لە شاری (بۆن)ە و (۸) وەزارەت لە (بەرلین)ە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتەکان بنکەیان هەیە لەو شارەی کە وەزارەتەکانی لێ نییە. هەروەها، تا ئێستا هەردوو ئیدارە کۆنەکە جیاوازی حیزبیان بەسەرەوە ماوەتەوە بەڵام وڵاتەکە بە گشتی و بە دادپەروەرانە پەرەی پێ دراوە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، "بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە دەبێت هەرێم پەند لەو ئەزموونە وەرگرێت.رێکەوتن و رێگایەکی هاوشێوەی ئەڵمانیا دەبێت لە هەرێم بێتە کایەوە".
ده‌شڵێت، "کاتی خۆی کاربەدەستانی ئیدارەی سلێمانی هەڵەی ئەوەیان کرد بێ مانەوەی دامەزراوە بە دەسەڵات و سەرەکییەکان، یەکبگرنەوە و تا ئەمڕۆش خەڵکی ئەو ئیدارە کۆنە باجەکەی دەدەن. یەکگرتنەوەکە گرنگ بوو بەڵام دەبوایە یەکگرتنەوەیەکی یەکسان و بێ دوا کەوتنی هیچ لایەک بوایە، نەک ئەو نادادپەروەریەی کە روویداوە و ئێستاش بەردەوامە، کە نمونەی زۆرمان بەردەستە وەک".
رونیشیكردووه‌ته‌وه، "رێژەی فەرمانبەرانی دامەزراو لە حکومەت لە سنوور و پارێزگای سلێمانی بە لە سەدا (٥) کەمترە بە بەراورد بە هەریەک لە پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر".
ڕاھی رەھبەر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "لە هەموو ئاستەکانی داهاتی خێزانی لە ئیدارەی سلێمانی لە خوار پارێزگاکانی هەریەک لە هەولێر و دهۆکن. بۆ نمونە لە سەدا (٤٠)ی خێزانەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕانیە خوار (نیوی ملیۆن) دینار داهاتیانە، لە کاتێکدا، لە هەریەک لە دهۆک و هەولێر نزیک سەدا (۳٠)یە".
وتیشی، "چونکە هەرێمی کوردستان سەر بە حکومەتی ناوەندییە و بانکی ناوەندی نییە، ئاڵوگۆڕکردنی پارەی نەوت بۆ دینار تا ئێستا لە دوو بانک کراوە کە قازانجێکی زۆری تێدایە، هەردووکی لە هەولێرن و سەر بە حزبی دەسەڵاتداری ئیدارەی ئەوێن هیچ پەیوەندییەکی بە ئیدارە کۆنەکەی سلێمانییەوە نییە".