شارپرێس:
سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی له پهرلهمانی كوردستان پێشنیازێك بۆ بەرگرتن لە هەڵاوسانی ناکۆکی لایهنهكان دهخاتهڕوو، دهڵێت، تەنها ڕێگەچارە بۆ بەرگرتن لە هەڵاوسانی ناکۆکییەکان، دروستکردنی "ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی" یان بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی-ـیە کە لە ڕابردوودا بەهۆی پاوانخوازیی و هەوڵی لایەنێک بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر ئەوانی دیکەدا کۆنگرەکەی لەباربرد.
عهبدولستار مهجید، سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی له پهرلهمانی كوردستان لهبارهی كێشهكانی زینی وهرتێ له نوسینێكدا باسی لهوهكردووه، گرژییەکانی ئەمدواییەی "زینی وەرتێ" لەوە گەورەتر و قوڵترە کە پەیوەندی بە ناکۆکی پارتی و یەکێتی لەلایەک و پارتی و پەکەکە لەلایەکی دیکەوە هەبێت، بەڵکو ڕەهەندێکی ئیقلیمی هەیە و بەشێکیشی پەیوەستە بە بەرژەوەندی هەندێ وڵاتی زلهێز و دەستوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی.
رونیكردووهتهوه، بەرژەوەندی کورد وەک نەتەوە و کوردستان وەک خاکێکی دابەشکراو و پارچە پارچەکراو کە هەر پارچەیەکی لەبندەستی وڵات و ڕژێمێکدایە، لە ئاژاوە و شەڕ و ناکۆکی و گرژی دروستکردندا نیە .
عهبدولستار مهجید دهشڵێت، "ئەوەندەی پەیوەندی بە باشوری کوردستانەوە هەیە کە لە ساڵی ١٩٩٤ تا ساڵی ٢٠٠٠ گیرۆدەی شەڕی ناوخۆ بوو کە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەسی تێدا بۆتە قوربانیی، زیانی گەورەی پێگەیشتووە".
ئهوهشی خستووهتهڕوو، ئەمەی ئێستا ڕوودەدات دەرەنجامی ناکۆکی سێ هێزی سیاسییە کە هەریەکەیان ناوچەی جێنفوز و هێزی چەکداری تایبەتی بەخۆی هەیە و ناکۆکییەکانیشیان ڕەگوڕیشەی قوڵی هەیە!، لەپێناو کۆنترۆڵکردنی گرد و دۆڵێکدا دەیان کەسیان لەیەکتری کوشتووە.
عهبدولستار مهجید هاوكات پێشنیازێك بۆ لایهنهكان دهكات و دهڵێت، "تەنها ڕێگەچارەش بۆ بەرگرتن لە هەڵاوسانی ناکۆکییەکان، دروستکردنی (ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی) یان بەستنی (کۆنگرەی نەتەوەیی)ـیە کە لە ڕابردوودا بەهۆی پاوانخوازیی و هەوڵی لایەنێک بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر ئەوانی دیکەدا کۆنگرەکەی لەباربرد!".
ئهوهشی نوسیووه، ئێستا لە هەمووکات زیاتر پێویستمان بەو کۆنگرە یان ئەنجومەنە نەتەوەییە هەیە، کە لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەکەی کوردستان پێکبهێندرێت، هەتا هەموو ئەو بڕیارە چارەنوسسازانەی پەیوەستن بە نەتەوەی کورد لەم ناوچەیە ئەو بیدات و خەڵک و خاکی کوردستانیش دووربخاتەوە لە مەترسی و هەوڵی پێکدادان و شەڕ و ئاژاوەی نێوان هێزە سیاسییەکان.