یەكێتی داوای كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی زینی وەرتێ‌ دەكات

کوردستان

19/04/2020‌ 1845 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزە چەكدارەكانی پارتە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان لەناوچەی زینی وەرتێ لەبەرانبەر یەك وەستاون گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتووەو یەكێتیش داوای هێزەكان دەكات.

مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: ئەوان هێزەكانیان ناردووەتە ناوچەكە بە مەبەستی هەوڵەكانی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەڵام ئەمین بابا شێخ وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: ناوچەی زینی وەرتێ شوێنێكی لەشكری و ستراتیژی گرنگە بە تایبەتی بۆ پەكەكە و ناردنی هێز وەك وروژاندن لێك درایەوە بە تایبەتی پاش هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكە.

وتەبێژی یەكێتی نیشمانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند، بە پێی ڕێككەوتنە لەشكرییەكان ئەو ناوچەیە خاڵێكی لەشكری یەكێتییە و ئەگەر ئەو هێزانەی لەسەرەتاوە نێردراون هێزی هابەش بوونایە ئەم گرژیەش ڕووی نەدەدا.

ئەمین باباشێخ وتیشی لە ڕاگەیاندنەكەی سەركردایەتی یەكێتیدا، ئێمە داوامان لە سەرۆكی هەرێم كردووە وەكو فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە فەرمانی كشانەوەی تەواوی هێزەكان لەو ناوچەیە بدات و پێویستە ئاسایشی ئەو ناوچەیە بكەوێتە دەستی هێزە خۆجێهییەكان.

هـ ـ ح