ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا

عیراق

01/05/2020‌ 1535 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌به‌غدا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ هەیسەم جبوری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كۆبوونه‌وه‌، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ لەبارەی كێشە داراییە كەڵەكە بوەكانی بەغداو هەولێر كرا.

به‌گوێره‌ی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبونەوەكەدا وەفدی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆك و هەندێك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیاریان گەڵاڵە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە نەوت و پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی 2019دا، هەروەها رێوشوێنەكانی مامەڵەكردنیان لەگەڵ ساڵی دارایی 2020 تاوتوێ كرد.

هەروەك لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا لەمەولا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئەوەی لەقۆناغەكانی داهاتودا بتوانن لەو كاتانەی پێویستە كاری هاوبەشی زیاتر بكەن و كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەن.

ڕ . ج