خەمیس خەنجەر: بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم فشاری سیاسییە

کوردستان

02/05/2020‌ 1151 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەمیس خەنجەر، كەسایەتی دیاری سیاسی سووننەی عێراقییەكان لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نووسینێكی بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاند، بڕینی موچەی فەرمانبەران فشاری سیاسییە.

خەمیس خەنجەر راشیگەیاند، كە نابێت بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام بێت، كە بەغدا وەك كارتی فشار لەدژی هەولێر بەكاری دەهێنێت.

ئەو سیاسییە سووننەی عێراق باسی لەوەش كردووە، كە خەڵكی هەرێمی كوردستان بەشێكن لەعێراق‌و لەگەڵ ئێمەدا دەژین، بۆیە دەبێت مافەكانیان لەچوارچێوەی عێراق دابینبكرێت.

ماوەیەكە حكومەتی عێراق خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی راگرتووە، ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

هـ ـ ح