ئومێد خۆشناو: ئەوەی لە كوردستان دەگوزەرێت هەزمنەكردنی زۆرینەی پارتییە

کوردستان

03/05/2020‌ 1150 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ دوو ڕەهەندی هەیە، ئەوەی بەغدا لەگەڵ كوردستانی دەكات، باوەڕی نەگۆڕی عەقلیەتی شۆڤینییە.

ئومێد خۆشناو دەشڵێت: ئەوەی لە كوردستانیش دەگوزەرێ تەنیا و تەنیا هەزم نەكردنی زۆرینەی پارتییە.

ئەو قسانەی ئومێد خۆشناو لەمیانی نووسنێك بووە بۆ وەڵامدانەوەی پرۆژەكەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، كە شەوی رابردوو بۆ تێپەڕاندنی دۆخی دارایی هەرێم رایگەیاند.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئەوەش دەڵێت: نە لامەركەزییەت و نەپڕۆژەی شاسوارو نە ئەودەنگە نەشازانەی ڕۆژانە بەرۆكمان دەگرن، هیچێكی ئەساسی نییە، بەڵكو ئامانج قبوڵ نەكردن و هەزم نەكردنی پارتی و زۆرینەی پارتییە لە پەرلەمان. 

باسی لەوەش كردووە، كە هەرچەند خەڵكی كوردستان و هەموو لایەنەكان شایەدی ئەوە دەدەن و چەندین جاریش لە هەموو ئاستەكان، دڵنیایمان داوە، كە زۆرینەی پارتی لە پێناو ئارامی زێترو حوكمڕانی باشترو خزمەتی خەڵك و خاكی كوردستان و یەكڕیزی گەلی كوردستان دەبێ.

هـ ـ ح