سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین: بەتەواوەتی دژی ئەوەم پارتی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ربگرێت

کوردستان

11/05/2020‌ 757 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامی فراكسیۆنی ئاینده‌ له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت "پێویستە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بدرێتە كەسێكی كوردی سەربەخۆی خاوەن رابردو پاك كە باوەری بە عێراقی فیدراڵ هەبێت".

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "بەتەواوەتی دژی ئەوەم پارتی ئەوپۆستەی پێبدرێت، دژی كاندید كردنی فوادحسین یشم، پارتی حەقە بۆخۆی شەرم بكات ئەو پۆستە وەربگرێت چونكە ئەو هیچ باوەری بە عێراق و سیاسەتی عێراق نیە، خودی فواد حسین یش یەكێك بوو لە قیادەكانی ریفراندۆم ە شكستخواردوەكە و لە دیدارێكی پەیمانگای واشنتۆن بەئاشكرا دان دەنێ بە دەوڵەتەكەی داعش و دەڵێ عێراق كۆتایی هاتووە".

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ده‌شڵێت "پێویستە لایەكانی تر رێگە نەدەن پارتی لە هەولێرەوە خەریكی بڵاوكردەوەی رق و كینە بێت بەرامبەر عێراق بەڵام بۆپۆست و پارە لە بەغداد بەچۆكدا هاتووە".

له‌حكومه‌تی نوێی عێراق پارتی دوو وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرت كه‌ ئه‌وانیش ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا كاندیدی پارتی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ متمانه‌ی پێنه‌به‌خشراوه‌.

ڕ . ج