سەڵاحەدین بەهادین: پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە هەڵوێست و باری سیاسی خۆیاندا ئازادن

کوردستان

12/05/2020‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووى ئیسلامى کوردستان رایدەگەیەنێت، پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی كوردستان لە هەڵوێست و باری سیاسی وکۆمەڵایەتی خۆیاندا ئازادن.


سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌ په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان رایگه‌یاند "‏پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بەشێکی زیندوی نیشتیمانن و مایەی شانازی ئەزمونەکە و نیشانەی جوانیی پێکەوەژیانی کۆمەڵگەکەمانن."

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئازادن لە هەڵوێست و باری سیاسی وکۆمەڵایەتی خۆیاندا، هەروەک هەموو لایەنێکی تر ئازادە، ناهەقیە شەڕی کەموکوڕی هەڵبژاردنەکان تەنیا بەوان بفرۆشن.

لەدواى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان کە تایبەت بوو بە هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتارى کۆمەڵى ئیسلامى و بەشدارى پێکهاتەکان لەو دانیشتنەدا، نیگەرانى زۆر لەسەر پێکهاتەکان دروست بوو کە چوونەتە بەرەى پارتى و پشتیوانى ئەجنداکانى ئەو پارتە دەکەن.
س.هـ

بەپەلە