شارپرێس:
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی ئاینده تایبه‌ت به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند "داهاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له نه‌وت 20 ملیار دۆلاره".
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی ئاینده تایبه‌ت به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند "داهاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له نه‌وت 20 ملیار دۆلاره، كه له‌نێوان چه‌ند كۆمپانیایه‌كی وه‌همی دابه‌شكراوه و له‌چه‌ند بانكێكی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵگیراوه".
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین وتیشی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان تا ئێستا وه‌زاره‌تێكی وه‌همییه و له‌واقیعدا بوونی نییه.
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ی عێراق بۆ شارپرێس باسی له‌وه‌شكرد، له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ناكۆكی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت هه‌یه، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت خۆی دۆسیه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رێت.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌و زیانه ئابوورییانه‌ی له ساڵی 2014 تا ئێستا به‌ر هه‌رێم كه‌وتوون به 50 ملیار دۆلار خه‌مڵاند.
ڕ. ج