شارپرێس:
بە پێی دەرخەستەیەکی کۆمپانیای فەیسبووک، تەنها لە مانگی پێنج ی ئەمساڵ چەندین پەیج و ئەکاونتی لەکارخراون.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی بەشی (CIB)ی کۆمپانیای فەیسبووک کە تەرخانکراوە بۆ " ئاکاری نەشیاو"، ئەوە دەردەکەوێت کە کۆمپانیای فەیسبووک بە شێوەیەکی ڕەسمی چەندین پەیج و ئەکاونتی تەزویری داخستووە.
کۆی ئەو ئامارانە ئەوە دەردەخات کە لە ماوەی مانگی ڕابردوو بەپێی ئەو راپۆرتە بێ، فەیسبوک بەڕەسمیی ٣٢٤ پەیج، ٧١ ئەکاونت، پێنج گروپ و ٣١ ئەکاونتی ئیسنتاگرامی داخستوە کە "درۆ و فه‌یك نیوز"یان بڵاوکردۆتەوە و سوکایەتییان بە نەیارانیان کردوە، ئەو پەیجانە لەلایەن بەشێکی سەر بە ئاژانسی زانیاری هەرێمی کوردستان بەڕێوەبراون و تا ئێستا ٢٧٠ هەزار دۆلاریان تەنها لە سپۆنسەرکردن سەرفکردوە. کۆی پەیجەکان نزیکەی چوار ملیۆن و نیو فۆڵۆوەر و فانیان هەبوە.
هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە، هەموو ئەکاونت و پەیجە سڕدراوەکان بە زمانی کوردی و عەرەبی بوون کە دەربارەی بابەتی ناوخۆیی و سیاسیی بڵاوکراوەیان هەبووە کە پێکهاتبوون لە سیاستەکانی حکومەتی هەرێم، یەکێتی نیشتمانی و هاوسەرۆکەکانی، پارتی دیموکرات و سەرکردایەتییەکەی، و سەرکردەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، و نەوەی نوێ، وتەشهیرکردنی سەرکردە و کەسایەتیە نا_ کوردییەکان، و بانگەشەی پەیوەندی بەشێک لە سەرکردە کوردییەکان لەگەڵ وڵاتانی تورکیا و ئێران. هەروەها، بەشێک لە نوێترین چالاکییەکانی پەیج و ئەکاونتە داخراوەکان بریتی بوون لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ دەربارەی ڤایرەسی کۆرۆنا.
هەر بەپێی دۆزینەوەکانی کۆمپانیای فەیسبووک، ئەوە دەرکەوتووە کە بەشێک لەو ئەکاونت و پەیجانە پەیوەندییان هەبووە بە بەشێکی ئاژانسی زانیاری هەرێمی کوردستان، سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
شارپرێس بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای له‌نێو یه‌كێتی گفتوگۆیكرد، ئه‌و به‌رپرسه بۆ شارپرێس باسی له‌وه‌كرد "ئه‌مه جۆرێكی دیكه‌ی شه‌ڕكردنی پارتییه بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان وه هه‌وڵێكه بۆ ناشرینكردنی یه‌كێتی و دزگای زانیاریی و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی".
باسی له‌وه‌شكرد، "له‌ڕاپۆرته‌كه‌شدا وا هاتووه كه ئه‌و په‌یجانه فه‌یكن، ئه‌گه‌ر فه‌یكن چۆن زانییان سه‌ر به چ ده‌زگایه‌كن، هه‌مووان ده‌زانن حزبه‌كانی دیكه په‌یج و ئه‌كاونتیان هه‌یه، كه له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیان قسه‌یانكردووه، ئێستا بۆ ته‌نیا پارتی ده‌توانێت ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ی یه‌كێتی كه‌شفبكات، به‌ڵام په‌یجی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی تیادا نه‌بێت".
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ئێمه بێده‌نگ نابین لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین".
ساڵانێكه سۆشیال میدیا بوه‌ته جێگه‌ی ململانێی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ناوی خوازراوه هێرشده‌كرێته سه‌ر لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان، سه‌رجه‌م حزبه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه خاوه‌نی ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ن كه هێرشده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر.
ڕ . ج