شارپرێس:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت "له‌لایه‌ن مه‌فره‌كانمانه‌وه ئه‌و شۆفێری پاس و تاكسیانه سزا ده‌درێن كه سه‌رنشینه‌كانیان ناچار به به‌كارهێنانی ماسك و ده‌ستكێش ناكه‌ن".
ڕادیۆی ترافیك ئێف ئێم-ی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، "به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هه‌موو هۆكانی كواستنه‌وه‌ی گشتی (ته‌كسی ، پاس ، مینیی پاس ) ئاگادارده‌كاته‌وه ، پابه‌ندی ڕێكارو ڕێنماییە خۆپارێزیه‌كان بن، به‌پیچه‌وانه‌وه له‌سبه‌ینێ چوارشه‌ممه (10-6-2020) ه‌وه له‌لایه‌ن مه‌فره‌كانمانه‌وه تووشی لێپێچینه‌وه ده‌بن و سزاكه‌شی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌تی".
هاتووچۆی سلێمانی ده‌شڵێت، ئه‌و سزایه به‌پێی بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانیه.
ڕ . ج