شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو شانده‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی، خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم و ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، شانده‌كه به‌مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتنی كۆتایی ده‌چنه به‌غدا و په‌یامی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ده‌نه به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌رێم ئاماده‌یه نه‌رمی بنوێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی شارپرێس ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌رێم ئاماده‌یه مه‌له‌فی نه‌وت به‌ته‌واوی ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بدات.
ڕ . ج