وەزیری پلاندانانی هەرێم: پەرەپێدانی کەرتی تایبەت ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە پێشخستنی ئابووری

کوردستان

12/06/2020‌ 489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری پلاندانان ڕایدەگەیەنێت: پەرەپێدانی سیستەمی بانکی و بەستنەوەیان بەیەکتری پێوسیت و گرنگە لەم قۆناغەی ئێستادا.

دوێنێ پێنجشەمە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بانکە ئەهلیەناوخۆی و بیانیەکان کۆبووە و لەو کۆبونەوەیە باس لە هەماهەنگیەکانی نێوان بانکە ئەهلیەکان و دامەزراوەکانی حکومەت کرا بەتایبەت دۆزینەوەی میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان و هەنگاونان بۆ بەستنەوەی تەواوی بانکە ئەهلیەکانی ناوخۆی و بیانی کە لەهەرێم کراونەتەوە.

وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە گرنگی بانکەئەهلیەکان کرد لەخستنە جوڵەی بازاڕ و سوود وەرگرتن لە ژێرخانی مرۆیی ناوخۆی کە لەم قۆناغەی ئێستای هەرێم پێویست و گرنگە.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە گفتوگۆلەبارەی ئامادەکردنی رەشنوسی پلانی پەرەپێدانی کەرتی تایبەتکرا کە وەزارەتی پلاندانان سەرقاڵی وەرگرتنی ڕاوبۆچونی سێکتەرەجیاجیاکانی کەرتی تایبەتە بەمەبەستی دارشتنن و دەوڵەمەندکردنی ئەو رەشنوسەی کە بریارە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات کە لەو ڕێگەیەوە کەرتی تایبەت ڕۆڵی زیاتری پێدەدرێت بۆ رەخساندنی هەلی کار و بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت بە هەماهەنگی کەرتی گشتی.