شارپرێس:
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەبەرنامەیاندایە چەند تونێلێك دروست بكەن و ئێستاش دروستكردنی دوو تونێل لەدەربەندیخان و پێنجوێن لەبەردەستدایە.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، له لێدوانێكدا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكردوەە، پڕۆژه‌یان هه‌یه كه چه‌ندین تونێل له هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن.
رونیشیكردووەتەوە، "تونێلەكان له ده‌ربه‌ندیخان، تونێلێك له پێنجوێن له‌به‌ر ده‌ستدایه و تونێلێكی دیكه‌ش له چیای مه‌تین جێبه‌جێ ده‌كرێت."
له‌باره‌ی ئه‌و تونێلانه‌ی كه تا ئێستا كاریان تێدا ده‌كرێت وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن باسیلەوەكردووە خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ توانرا پڕۆژه‌ی تونێلی پیرمام به ڕووی هاووڵاتیایندا بكرێته‌وه و پڕۆژه‌ی تونێلی شه‌قڵاوه و هەریر كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه.