شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ئەمڕۆ ھەینی 112 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان دەستنیشانکران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی 78 تووشبوو.
پارێزگای ھەولێر 20 تووشبوو.
پارێزگای دھۆك 14 تووشبوو.
هاوكات لەلایەكی دیكەوە تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە، 30 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوەكراون.