شارپرێس:
پۆلیسی ههولێر رایگهیاند، ئەو کەسەی لە باڵاخانەی پزیشکان لە شەقامی 40 مەتری تەقەی لە پزیشکە دەرمانسازەکە کرد، دەستگیر کرا.
له راگهیهندراوێكدا پۆلیسی ههولێر بڵاویكردهوه: دوای گهڕان و پشكنینی زۆر ئەو کەسەی لە باڵاخانەی پزیشکان لە شەقامی 40 مەتری تەقەی لە پزیشکە دەرمانسازەکە کرد، دەستگیر کرا.
دهشڵێت: تیمەکانی پۆلیسی هەولێر پاش گەڕان و پشکنینی زیاتر لە حەوت گەڕەکی گەورەی شاری هەولێر، کە گومان دەکرا تۆمەتبارەکە خۆی لەو گەڕەکانە حەشار دابێت، ئهمڕۆ یهكشهممه تۆمەتبارێك بە ناوی (ک.ھ.ع) بەپێی ماددە (405) بڕگەی (31) لە یاسای سزادان، بەند کرا و ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە.