شارپرێس:
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوكردهوه و دهڵێت: هاوڵاتیەک داوای موڵکێکی گشتی كردووه بۆ مەبەستی فرۆشتنی سەوزەو میوە، بەڵام لەلایەن بەشی زیادەڕۆی شارەوانیەوە داوەکەی رهتكراوهتهوه و ههوڵی كوشتنی خۆی و چوار منداڵهكهی دهدات.
له روونكردنهوهیهكدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە باسی لهوهكردووه: "دوای ئەوەی هاوڵاتیەک داوای موڵکێکی گشتی دەکات بۆ مەبەستی فرۆشتنی سەوزەو میوە بەڵام لەلایەن بەشی زیادەڕۆی شارەوانیمانەوە داوەکەی ڕەد دەکرێتەوە چونکە شوێنی گشتییە ئەمڕۆ هەوڵاتیهكه لەبینای سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە هەوڵی خۆسوتاندنی خۆیو مناداڵەکانیدا، بەڵام بەسوپاسەوە هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی و هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوورو بەشی پۆلیسی شارەوانی بەریان لەو ڕوداوە نەخوازراوە گرت".
ئهوهش خراوهتهڕوو: ئەو شوێنە پێشتر دو هاوڵاتی تری لەسەر دراوەتە دادگا ئهوان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕێگرنین لە کاسپی و قوتی هیچ هاوڵاتیەک و هاوشارییەک، بەڵام پاراستنی شوێنی گشتی و ڕێگری کردن لەزیادەڕۆیی ئەر کی شارەوانیمانە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە رونیكردووهتهوه: پێویستە سەرجەم چین و توێژەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکارمان بن.