شارپرێس:
ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 12 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵەوە كراون.
لەراگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستی دهۆك، ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مڕۆ 12 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا پاش چه‌ند جارێك پشكنینیان ده‌ركه‌وتوه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه، بۆیه نێردراونەتەوە ماڵەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگاكە 143 كەسبونە و تائێستاش 115 كه‌سیان به‌ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه.