به‌رپرسێكی ته‌ندروستی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو

کوردستان

20/06/2020‌ 893 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تووشبوونی هۆی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند.

هێرش سەید سەلیم له‌ نوسینێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "دۆستان ئازیزان منیش سەرباری هەموو خۆپارێزیەك، كۆرۆنا زەفەری پێبردم و ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەكەم". 

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "لە ئێستادا خۆم كەرەنتین كردووە و تەندروستیم باشە بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك و زیاتر خۆپارێزی".

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێچری رابردوو 266 حاڵەتی نوێی توشبون بەكۆرۆنا لەهەرێم تۆماركراوە هاوكات نۆ توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.