یه‌كگرتوو: نابێت هیچ لایەنێک به‌ناوی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ كاره‌سات بۆ گه‌ل و وڵات به‌رهه‌مبهێنێت

کوردستان

20/06/2020‌ 1329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی توركیا راگه‌یاند و ده‌ڵێت: ئەم شەڕانە پەرچەکرداری و دووبارەو بێ ئەنجامن، بەزیانی خاک وخەڵکی کوردستانە و ئیستینزافیە و کۆتایی نایه‌ت، "نابێت هیچ لایەنێک ئیجازە بەخۆی بداو به‌ناوی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ نه‌هامه‌تی و كاره‌سات بۆ گه‌ل و وڵات به‌رهه‌م بهێنێت".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو باسی له‌وه‌كردووه‌: "بەداخ و نیگه‌رانیه‌وه‌ جارێکی تر شاهێدی شەڕی سوپای تورکیا وگەریلاکانی پەکەکە  دەبینەوە، بەوبۆنەیەشەوە  بۆمبباران وکاولکاری شه‌هید بوونی هاووڵاتیانی سڤیل لەسەرزەمینی هەرێم سەرهەڵئەداتەوە،هەمولایەکی ناوخۆ ودەرەکیش جگە لەتەماشاکردن و هەندێ قسەی دوبارە هیچ  ناکەن  یان هیچیان پی ناکرێ".

ده‌شڵێت: "ئێمە لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای نیگەرانی ورەتکردنەوەی ئەم شەرە نابەرامبەرو خوێناویە، دەخوازین راشکاوانە بەهەمو لایەکی رابگەیەنین .هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمە نارازی بوونە لەحەڵی سەربازی وئەمنی بۆ کێشەکان ، هەوڵی زۆریشمان داوە بۆ گەیاندن وبەئەنجام گەیاندنی ئەم هەڵوێستە، خەباتی سەردەم  ئەبێ سیاسی ومەدەنی بێ و لەناوخۆی وڵاتەوە بێ، هەروەک وەڵامی دەوڵەت ئەبێ مەدەنی و دیموکراسی قبولكردنی نازی هاوڵاتی بێ".


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو:

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی نه‌خوازروى شەڕی سوپای تورکیا وگەریلاکانی پەکەکە له سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی :

بەداخ و نیگه‌رانیه‌وه‌ جارێکی تر شاهێدی شەڕی سوپای تورکیا وگەریلاکانی پەکەکە  دەبینەوە ، بەوبۆنەیەشەوە  بۆمبباران وکاولکاری شه‌هید بوونی هاووڵاتیانی سڤیل لەسەرزەمینی هەرێم سەرهەڵئەداتەوە ..هەمولایەکی ناوخۆ ودەرەکیش جگە لەتەماشاکردن و هەندێ قسەی دوبارە هیچ  ناکەن  یان هیچیان پی ناکرێ ..

ئێمە لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای نیگەرانی ورەتکردنەوەی ئەم شەرە نابەرامبەرو  خوێناویە ، دەخوازین  راشکاوانە بەهەمو لایەکی رابگەیەنین .هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمە نارازی بوونە لەحەڵی سەربازی وئەمنی بۆ کێشەکان ، هەوڵی زۆریشمان داوە بۆ گەیاندن وبەئەنجام گەیاندنی ئەم هەڵوێستە .. خەباتی سەردەم  ئەبێ سیاسی ومەدەنی بێ و لەناوخۆی وڵاتەوە بێ ، هەروەک وەڵامی دەوڵەت ئەبێ مەدەنی و دیموکراسی قبولكردنی نازی هاوڵاتی بێ.

ئەم شەڕانە پەرچەکرداری و دووبارەو بێ ئەنجامن، بەزیانی خاک وخەڵکی کوردستانە و ئیستینزافیە و کۆتایی نایێ.. نابێ هیچ لایەنێک ئیجازە بەخۆی بداو به‌ناوی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ نه‌هامه‌تی و كاره‌سات بۆ گه‌ل و وڵات به‌رهه‌م بهێنێت .

 مێزی گفتوگۆ ودانوستان لەم سەردەمەدا  تەنیا میکانیزم ورێگای بەئەنجامگەیاندنی هەموو پرس ودۆزێکی  رەوایە .. بەرهەمی کەمی ئە و مێزە لە زۆری تر باشتر و بەردەوامترە ..


ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
20/6/2020