فەرەیدون عومەر لەنامەیەكدا هۆشداری دەداتە وەزیری ناوخۆ

کوردستان

21/06/2020‌ 2259 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری داوەتە وەزیری ناوخۆو دەڵێت: ناڕەزاییەتیەكان لەناو پۆلیسی هاتووچۆ گەیشتووەتە ئاستێكی زۆر مەترسیدار.

فەرەیدون عومەر لەنووسراوێكدا، كە كۆپییەكی دەست شارپرێس كەوتووەو ئاراستەی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی كردووەو لەنامەكەش باسی مانگرتنی كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی كردووە.

بەرێوەبەری هاتووچۆ هۆشداریشداوە، كە ناڕەزاییەكانی ناو بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ، تاكە كەسی نییەو بووەو بەكۆمەڵ، بەشێوەیەك كارمەندان ئامادەنین موچە وەرنەگرن‌و كار نەكەن.

باسی لەوەش كردووە، كە ناڕەزاییەكان لەناو دامەزراوەی پۆلیسی هاتووچۆیەو ئەگەر سەربكێشێت بۆ دامەزراوە سەربازییەكانی تر ئەوە دۆخەكە زۆر مەترسیدارتر دەبێت، بۆیە داوای كردووە بەدەم داواكارییەكانیانەوە بچن.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەستیان بەمانگرتن كردووەو بەهۆی دابەشنەكردنی موچەكانیان ئامادەنین بچنەوە سەر كارەكانیان.