شارپرێس:
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، "(67٪)ی کۆی توشبوان‌و حاڵەتەکانی مردن بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانییە" ئه‌وه‌شی به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار ناوبرد.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "رێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێم گەیشتۆتە 3.7%، کە ئەوەش رێژەیەکی زۆر بەرزە، ئێستا (67٪)ی کۆی توشبوان‌و حاڵەتەکانی مردن بەکۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانییە".
وتیشی، "چه‌ند هۆكارێك بۆ زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان هه‌یه لەوانە لە بەشێک لە دەروازە سنورییەکان گرتنەبەری رێکارە تەندروستییەکان بەپێی پێویست نەبوە، لەگەڵ خاڵەکانی پشکنین و شوێنە گشتییەکان، ئەوانەش هۆکاری بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسەکە بون".
به‌وته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی "حکومەت بڕی دو ملیاری دیناری وەک بودجەی فریاگوزاری بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی تەرخان کردوە".
ڕ . ج