شارپرێس:
سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارانى ئێستاخوله‌كانى رابردوو ئاگادارده‌كرێنه‌وه و ده‌توانن له‌ماوه‌ی مانگێكدا داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
نوسینگه‌ى سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان به‌نوسراوی ژماره 1034/4/4 له‌ڕێكه‌وتى 30\6\2020، به‌ئیمزاى ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د ئیسماعیل سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان گشتاندێكی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارانى خوله‌كانى پێشوو ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان له خوله‌كانی رابردوو ده‌كرێت.
باس له‌وه‌شكراوه: به‌پێی بڕگه‌ی شه‌شه‌م مادده‌ی (7) له‌یاسای ژماره (2)ى ساڵی (2020) یاسای چاكسازی له‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق، ده‌ستبه‌رداربوونی ئاره‌زوومه‌ندانه له‌خانه‌نیشینیى په‌رله‌مانتاری، خوله‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م و چواره‌م)ی په‌رله‌مانیش ده‌گرێته‌وه.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكاریی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینیی ئاره‌زومه‌ندانه له‌به‌رواری 2020/7/1ه‌وه له دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی (30) سی رۆژ بۆ خوله‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) وه‌رده‌گرێت.