شارپرێس:
فراكسیۆنی گۆڕان له‌سه‌ر ساغنه‌بونه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران هاته‌ده‌نگ و رایگه‌یاند، وه‌زیری كشتوكاڵ له‌سه‌ر ساغنه‌بونه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی جوتیاران و به‌تایبه‌ت ته‌ماته وتویه‌تی؛ گومرگیان لەسەر تەماتە زیادکردوە بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی هاورده ده‌كرێت كه‌م ببێته‌وه و به‌رهه‌می ناوخۆ ساغببێته‌وه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌زیری كشتوكاڵ له‌سه‌ر ساغنه‌بونه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی جوتیاران و به‌تایبه‌ت ته‌ماته وتویه‌تی؛ گومرگیان لەسەر تەماتە زیادکردوە بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی هاورده ده‌كرێت كه‌م ببێته‌وه و به‌رهه‌می ناوخۆ ساغببێته‌وه.
ده‌شڵێت: سه‌باره‌ت به‌و پرسه دوو پێشنیارمان كردوه، یه‌كه‌م، تەماتە و ھەر بەرھەمێک کە پێداویستی ناوخۆییمان ھەیە ھێنانی بەتەواوی قەدەغە بکرێت، دووه‌م، ڕێگا بدرێت و ئاسانکاری بکرێت، بەرھەمی ناوخۆ بڕواتە ناوەڕاست و خواروی عێراق.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌شی وت: به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچونه‌كانمان، گرفته‌كانی جوتیاران خه‌می ئێمه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بین له كاری پێوست له‌و پێناوه‌دا.